ئێمە

دەنگ نیوز ماڵپەڕێکی میدیاییە، لەڕووی ھەواڵەوە خزمەتی زیاتری پێشخستنی میدیای کوردی دەکات وبرەوی پێدەدات و خوێنەران بە ھەواڵی دروست ئاگەدار دەکاتەوە.

هەروەھا مینبەرێکی تایبەتە بەپێشكەشكردنی دیدێكی قووڵتر بۆ هەواڵ و شیكارەكان، هەروەها بۆ قسەکردن لەسەر ڕووداوەكان لە گۆشەی جیاجیاوە، پاڵپشتی حاڵەتە ئەرێنییەكان دەكات، دەست لەسەر حاڵەت و دیارە نەرێنییەكان دادەنێیت.

پشت بەگرتەی ڤیدیۆیی، گرافیك و ئامار دەبەستێت و ئازادی بیروڕاش هیچ سنوور و سانسۆرێكی نییە، تەنیا ئیتیکی دەربڕین و پیشەیی نەبێت.لێرەدا تەشهیر و ناوزڕاندن و زمانی زبری دەربڕین و تەشەردان، رەگەزپەرستی و بڵاوکردنەوەی ڕق بەتەواوەتی ڕەتکراوەتەوە. ئێمە دەنگی ئێوە دەگەیێنین.

لە دەنگ نیوز راستي و دروستی و وردي بۆ هەر هەواڵێک گرنگترە لە خێرا بڵاوکردنەوەی.