بایدن داوای كردووە زیاد لە ٦٣ ملیار دۆلاری بۆ زیاد بكەن

سەرۆكی ئەمریكا داوا لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی دەكات بودجەی وەزارەتی دەرەوە و پڕۆگرامی هاوكاری نێودەوڵەتی بۆ زیاد بكەن.

لە ڕاگەیەندراوێكی كۆشی سپیدا هاتووە، (جۆو بایدن) سەرۆكی ئەمریكا داوای لە كۆنگرێس كردووە بودجەی وەزارەتی دەرەوە و بەرنامەی هاوكاری نێودەوڵەتی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٢ بە بڕی ١٢٪ زیاد بكەن كە دەكاتە ٦٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.

بایدن هۆكاری زیادكردنی بودجەكەشی گەڕاندووەتەوە بۆ بەهێزكردنی لایەنی بەرگری و گەشەپێدانی پەروەردە و توێژینەوەی تەندروستی و هاوكاری نێودەوڵەتی بۆ قەڵاچۆپێكردنی توندوتیژی چەكداری لە جیهان بە گشتی و لە ئەمریكا بە تایبەتی.

زیادبوونی بودجەی پێشنیازكراوی ٢٠٢٢ی ئەمریكا بە بڕی ٧٤٠ ملیار دۆلار لە چاو بودجەی ٢٠٢١ دوای ئەوە دێت كە چین لە چەند مانگی ڕابردوودا پەرەی بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی داوە و بایدنیش بە مەترسی بۆ سەر ئەمریكا لە قەڵەمی دەدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *