شاندی دانوستانکاری حکومەت دەچنە پەرلەمانی کوردستان
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، “لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت ڕاسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی ئەم هەفتەیە بێنه په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و هه‌ردوو لێژنە‌ی دارایی و سامانه سروشتییه‌كان كۆببنەوە، لەبارەی دۆخی دارایی و پرسی ڕێکەوتنی هەرێم و بەغدا”.
31ی ئازاری ٢٠٢١، دوای چه‌ندین ململانێی و ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و چه‌ندینجار سه‌ردانی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا و جێگیركردنی 12.67%ی پشكی هه‌رێم، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق په‌سه‌ندكرا.