عەلی باپیر داوایەک لە حکومەت دەکات
سەرۆکی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان داوایەک لە حکومەت دەکات و دەڵێت:” داواکارم هه‌رچی زووتره حكومه‌تی هه‌رێم كۆتایی به‌بڕیاری لێبڕینی مووچه بهێنێت”.
ئەمڕۆ شەممە هه‌رسێ ئه‌نجوومه‌نی باڵا‌و، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی‌و، ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌رانی کۆمەڵی دادگەری کوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتییان ئه‌نجامدا.
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕیی له‌سه‌ر درێژه‌كێشانی باری ناهه‌مواری بژێوی مووچه خۆران‌و هاووڵاتیان و داواكاره هه‌رچی زووتره حكومه‌تی هه‌رێم كۆتایی به بڕیاری لێبڕینی مووچه بهێنێ.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش، كۆبوونه‌وه‌كه بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێم‌و په‌یوه‌ندیی نێوان پێكهاته‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و چۆنیه‌تیی به‌شداریی كردن له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو تاوتوێ كرد‌و له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه بڕیاری پێویستی له‌باره‌یه‌وه درا.