وه‌زیری ناوخۆ: به‌داخه‌وه له‌سلێمانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ جێبه‌جێ نه‌كرا
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌مانگی ره‌مه‌زاندا به‌مشوه‌یه‌ی ئێستا نابێت و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌هۆی ره‌مه‌زانه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و پێداچوونه‌وه به‌بڕیاره‌كان ده‌كه‌ین.
وتیشی: بۆ بارودۆخه‌كه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ گوێ له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌گیرێت و به‌شێوه‌یه‌ك له‌مانگی ره‌مه‌زاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ مانگی ره‌مه‌زاندا بگونجێت.
له‌باره‌ی جێبه‌جێ نه‌كردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌سلێمانی وه‌زیری ناوخۆ وتی: به‌داخه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین جێبه‌جێ نه‌كراو داوامان له‌پارێزگاری سلێمانی كردوه كه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه بوو له‌دووه‌م رۆژدا جێبه‌جێ كرا، هه‌رچه‌نده هێشتا وه‌ك پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك نه‌بوو.