ئەمڕۆ یەكەم كاروانی ڤاكسینی فایزەر دەگاتە سلێمانی

دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكەم كاروانی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق، بڕیارە هەر ئەمشەو پشكی تایبەت بە سلێمانی بگات.

دەشنێ شەماڵ، بەڕێوبەری كوتان لە سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی نیسان رایگەیاند، لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە ئاگاداركراینەوە كە پشكی سلێمانی لە ڤاكسینی فایزەر بریتییە لە دوو هەزار و 340 ژەمە ڤاكسین.

گوتیشی، “بڕیارە ئەمشەو كاروانی یەكەمی ئەو پشكە كە پێكدێت لە هەزار و 170 ژەم بگاتە سلێمانی”.

دەشنێ ئەوەشی وت، پاش بەكارهێنانی نیوەی ئەو كاروانە، بڕیارە كاروانی دووەمی پشكی سلێمانی كە هەزار و 170 ژەمی دیكەیە بنێردرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *