گۆڕان لەسەر وەرگرتنی پارە لە پارتی هاتەدەنگ
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رەتیدەکاتەوە کە بزوتنەوەکەیان پارەی لە پارتی یاخود هەر حزبێکی دیکە وەرگرتبێت.
وتەبێژی فهرمی بزوتنەوەی گۆڕان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”رایگشتی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە، ھەواڵی وەرگرتنی بودجە، یاخود بڕە پارەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یان ھەر حیزبێکی سیاسیی دیکە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، زانیارییەکی ناڕاست و بێ بنەمایە.”
ئەو روونکردنەوەیە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا، فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا بزوتنەوەکەیان بەوە تۆمەتبارکرد کە گۆڕان مانگانە بڕی ٢٥ هەزار دۆلار لە پارتی وەردەگرێت.