لاھور شێخ جەنگی فۆڕمی ئەستۆپاکی پڕکردەوە
لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان فۆڕمی ئەستۆپاکی واژۆ کرد، کە لەلایەن دەزگای دەستپاکی و چاودێریی دارایی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە ئامادە کراوە.
دوای پڕکردنەوە و واژۆکردنی فۆڕمەکە،لاھور شێخ جەنگی داوای لە ھەموو ھەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەنجوومەنە ھەڵبژێردراوەکان و ھەڤاڵانی نوێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمان و سەرجەم پۆستە حکومییەکان کرد کە ئەم فۆڕمە پڕ بکەنەوە و پابەندبوونی خۆیان دووپات بکەنەوە، بە مەبەستی پەیڕەوکردنی شەفافیەت و بەرنامەی ئەستۆپاکیی حزبی کە ساڵانە لە لایەن دەزگای دەستپاکی و چاودێریی دارایی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئامادە دەکرێت.