رووسیا و عێراق زۆرتر نەوتیان ھەناردە کردووە
بەگوێرەی روپێویەکی نوێی پێگەی (ئێس ئەند بی گڵۆبەڵ پلاتس)، پابەندبونی عێراق بە پشکی خۆی لە بەرھەمھێنانی نەوت بە گوێرەی رێکەوتنی ئۆپیک پڵەس، لە مانگی مارسدا بەڕێژەی لەسەدا ٨٨ کەمی کردوە.
ئەو پێگەیە ئاشکرای کردوە، عێراق لەو مانگەدا ٦٤٧ ھەزار بەرمیل زیاتر لە پشکی خۆی بەرھەمھێناوە، پێویستە قەرەبوی ئەو بڕە زیادەیە بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، روسیا و عێراق زۆر زیاتر لەو بڕەی بۆیان دیاری کراوە نەوتیان ھەناردە کردوە، لەکاتێکدا ھەریەک لە ئێران و لیبیا کە لێخۆشبونیان بۆکراوە، ئاستی بەرھەمیان زیادی کردوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بڕیارە رۆژی ٢٨ ی ئەم مانگە وەزیرانی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک و ھاوپەیمانەکانیان لە دەرەوەی ئۆپیک ناسراو بە ئۆپیک پڵەس لەڕێی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە کۆببنەوە بۆ چاوخشاندنەوە بە بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەم.