عێراق قەرزەکانی ئێران دەداتەوە

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند ، بەغداد بەمنزیکانە قەرزە کەڵەکەبوەکانی ئێران دەداتەوە . عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە کۆبونەوەیەکی لەگەڵ محەمەد شەریعەتمەداری وەزیری ھاوکاری و کاری ئێران لە بەغداد رایگەیاندووە ،  عێراق بەھۆی ھاوردەکردنی کارەبا و غاز لە ئێرانەوە ، قەرزێکی زۆری لەسەر کەڵەکە بوە ، بەڵام لە ئێستادا کار دەکات بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە و بەمنزیکانە تەواوی قەرزەکان دەداتەوە  ، ھەر لەو کۆبونەوەیەدا رێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندی و ھاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئێران لە بواری گۆرینەوەی زانیاری و گومرگەکان تاوتوێ کراوە و بەڵگەنامەیەکی لێکتێگەیشتنینیش سەبارەت بە باج ئیمزا کراوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *