قائیمقامی سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا چاودێرییەكانیان چڕتر دەكەنەوە و رێگە بە گرانكردنی نرخ و ساغكردنەوەی خوارن و كاڵای زیان بەخش نادەن. دەشڵێت:” ھەر كەسێك پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای توند دەكرێتەوە.”

ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ نیسانی ٢٠٢١، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەھاوبەشەكانی قائیمقامی سلێمانی كۆبوەوەو پلانی لیژنەكان بۆ مانگی رەمەزان دانرا،

ئاوات محەمەد، رایگەیاند:” لەپاڵ بەدواداچون بۆ جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن ، لیژنەھاوبەشەكانی قائیمقامی سلێمانی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكانی خۆ پارێزی لە كۆرۆنا دەكەن لە ھەموو ئەو شوێنانەی كە بە مەرج رێگە بەكاركردنیان دراوە لەئەگەر پابەند نەبونیان بەرێكارەكان رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبنەوە و لەئەگەر بەردەوام بونیان لەسەر سەرپێچی شوێنەكانیان دادەخرێت.” 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *