بیبەری توون چ سوودێکی هەیە؟

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو مادانەی لەناو بیبەری توندایە هۆرمونی ئەنسۆلین چالاک دەکات و پڕۆسەی گەیاندنی خۆراکە تەندروستەکان خێراتر دەکات.
بەپێی هەندێک لە توێژینەوەکان بیبەر ڕێگە لە قەڵەوبوون و زیادبوونی کێش دەگرێت، بەوپێیەی ماددەی “کابسیسین” کە لەناو بیبەری توندایە، رێگە لە جەستە دەگرێت ئەو مادانە دەربدات کە دەبێتە رێگر لە دەردانی ئەنسۆلین، لەبەر ئەوەی کە کەمبوونەوەی ئەنسۆلین لە خوێندا دەبێتەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.
ماددەی “کابسیسین” وەک مادەیەکی ئازارشکێن وایە و ئازاری دەمارەکان کەمدەکاتەوە، بەجۆرێک هەستی ئازار لە جەستەدا ناهێڵێت.
خواردنی بیبەری توند تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، هەر بەهۆی بوونی مادەی “کابسیسین” لە بیبەری تووندا، ڕێگە لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەگیرێت.
هەروەک بیبەری توند بۆ دڵیش باشە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و C و چالاکی خانەکانی خوێنیش زیاتر دەکات.
لەگەڵ ئەو سوودانەی سەرەوە، بیبەری توند زیانیشی هەیە، بۆنموونە ئەوانەی گەدەیان ئیلتهابی هەیە، نابێت بە هیچ شێوەیەک بیبەری توند بخۆن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *