چی دەزانیت دەربارەی مەرکەزیەت و لامەرکەزیەت.؟
راپۆرت: بەدران محێدین، دەنگ نیوز
مەرکەزیەت یان(سەنترالیزم) واتە کۆی دەسەڵاتەکانی دەوڵەت لە دەست تاکە کەسێک جا ئەو کەسە سەرۆکی وڵات بێت یان سەرۆکی حکومەت بێت، شێوازی ئەو دەسڵاتە لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازە، ئەگەر لە وڵاتێک سیستەمی دەوڵەت سەرۆکایەتت بێت بە رێژەیەکی زۆر دەسەڵات لای سەرۆکی وڵات دەبێت و ئەگەر سیستەمی دەوڵەت پەرلەمانی بێت دەسەڵاتی رەھا لای سەرۆکوەزیران دەبێت و دەسەلاتێکی کەم بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت, کە لە کۆتایی ھەر بڕیارێکیش دبێت بگەرێنەوە بۆ لای سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
لامەرکەزیەت یان (خۆبەرێبەری) ئەگەر سەیرێکی مێژووی ئەم دەستەواژەیە بکەین سەرەتاکەی دەگەرێتەوە بۆ یۆنانیە کۆنەکان، کۆمەڵێک لە فەیلەسوفەکان زۆر لەسەر ئەم دەستەواژە دواون، گەورە فەیلەسوفی یۆنانی(ئەرستۆ) لە کتێبی سیاسەت زۆر ورتر لەسەر ئەم بابەتە دەدوێت و دەڵێت؛ بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر خزمەت بە گەل بکەین دەبێت دەسەڵات شۆربکەیەنەوە بۆ ھەموو جومگەکانی خوارەوە کە ئەوە جگە لەوەی خزمەتی تەواو بە تاک دەکات و ھیچ مانایەیکیش ناھێڵتەوە بۆ دیکتاتۆر (تۆتالیتار) و لە پەیڕەوکردنی (خۆبەرێبەری) دیمکراسی تەواو جێ بەجێ دەکرێت و گەل لە شوێنی نشتەجبوونەکەی خۆی نوێنەری خۆی ھەڵدەبژێریت.
بۆھاووڵاتیان سیستەمی مەرکەزی باشترین یان لامەرکەزی؟
رەنگە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە بابەتێکی واھا ئاسان نەبێت، بەڵام دەتوانین بە خاڵبەندی بیخەینە ڕوو ئاخۆ بۆ کاری رۆژانەی ھاوڵاتیەن کامیان باشترە و دەتوانێت لە کاتی خۆیدا کارەکانی راپەرێنێت.
یەکەم:- لەر ھەر وڵاتێک میللەت باج و ڕسوماتێکی زۆر لێ وەرگیرا ئەوە سیستمی لامەرکەزی باشترە، چونکە هاوڵاتیان دلنیا دەبنەوە لەوەی ئەو باج و ڕسوماتانەی کە لێیان وەردەگیرێت، دواجار بۆ خۆیان دەگەڕێتەوەو لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکەیاندا خەرجدەکرێنەوەو ناڕوات بۆ پرۆژەی ناوچەکانی دیکە.
دووەم:- سیستەمی مەرکەزی چەمکێکە زیاتر پەیوەستە بە حوکمڕانی تاکڕەوی ئەوەش یەک ناگرێتەوە لەگەڵ ھیچ وڵاتێک یاخود ھەرێمێک کە بانگەشەی ئازادی و گەرانەوەی بڕیار بۆ گەل بکات، سیستەمی مەرکەزی رێک سیستەمی وڵات بەرەو دیکتاتۆری دەبات، بەڵام سیستەمی لامەرکەزی چەمکێکە زیاتر پەیوەستە بە دیموکراسی و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و مافی تەواو دەدات بە دەسەڵاتەکانی خوارەوە، وڵات بەرەو دیمکراس تەواو دەبات.
سێیەم:- لە سیستەمی مەرکەزی کەمترین چاکسازی دەکرێت و زۆرترین گەندەڵی تێدا ئەنجام دەدرێت چونکە بڕیار لە دەست تاکە کەسێک دەمێنێتەوە و زۆربەی بڕیارەکانیش بەژەوەندی کەمیمنێک و دژی زۆرینەیە، بەڵام لە سیستەمی مەرکەزی و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان بۆ پارێزگاکان و لەوێش بۆ قەزا و نەحیەکان ھاوڵاتیان دەتوانن چاودێری تەواوی بڕیاربەکارھێنانی دەسەڵاتەکان بکەن لەمەش کەمترین بڕیاری ھەلە و گەندەلی دەکرێت چونکە زۆرترین چاودێری لەسەر بڕیاربەدەستەکان دەبێت.
چوارەم:- ئەگەر لە وڵات سیستەم مەرکەزی بێت ئەوە گەورەترین زەرەر و زیان بەبەر ئەو کەمینە نەتەوەکان دەکەوێک چونکە ناتوانن گاریگەری لەسەر ئەو بڕیارانە دروست بکەن کە لەو ناوچانە دەژین، ئەگەر لەسەر ئەو بابەتە نمونەی شاری زاخۆ وەرگرین کە ژمارەیەکی زۆری مەسیحی تێدا دەژی، چونکە لێرە سیستەم مەرکەزیە ئەوان لەوێ ماف خوراون و زەویەکی زۆریان داگیرکراوە، بەڵام ئەگەر پێچەوانەی ئێستا سیستەم لامەرکەزی بێت ئەوان دەتوانن خۆیان نوێنەری خۆیان ھەلبژێرن و ھیچ کەسێک و لایەنێک ناتوانێت بە بڕیاری تاک ڕەوی مافیان بخوات.
پێنجەم:- بۆ بەرەو پێچوونی وڵات لە رووی ئابوریەکی بەھێز و گەشت گوزار و تەنانەت گەشەکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان دەتوانین سەیری ھەر دوو وڵاتی ئەلمانیا و سوسیرا بکەین کە لە ڕوی گەشەوە و بەھێز بوونیان لە ترۆپی وڵاتانی ئەوروپا و جیھانن، ئەو پێشکەوتنە خێراییەی ئەو دووڵاتەش لە ئەنجامی ڕەتکردنەوەی سیستەمی مەرکەزی و جێ بە جێ کردنی سیستەمی لامەرکەزیە.
سود و زیانەکانی سیستەمی مەرکەزی و لامەرکەزی
یەکەم:- لە سیستەمی مەرکەزی ئەگەر بڕیارێکی ھەلەی سیاسی یاخود ئابوری بدرێت کاریگەری لەسەر ھەموو وڵات دروست دەکات، بەڵام لە سیستەمی لامەرکەزی ھەر بڕیارێکی ھەلە بدرێت تەنیا کاریگەری لەسەر ئەو ناوچەیە دروست دەکات کە بڕیارەکەی لێ دراوە
دووەم:- لە سیستەمی مەرکەزی ھەموو کارە باشەکان دەچێتەوە خزمەت یەک کەس کە بڕیاری بە دەستە، ئەوەش کاریگەری خراپ لەسەر کارکردنی یەکە ئیداریەکان دروست دەکات، بەڵام لە سیستەمی لامەرکەزی ھەر بەرپرسێکی ئیداریی و بڕیار بەدەستت زۆر زیاتر لە ھەولی کارکردن دەدات بۆ بەرەو پێشچوونی ئەو جوگرافیایەیی لە ژێر بڕیارەکانی ئەودایە، لەوەش سود مەندیی یەکەم ھاوڵاتیان دەبن.
سێیەم:- سیستەمی لامەرکەزی ئاستی فکری و ھوشیاری تاک بەرەو پێشچوون دەبات لە شوێنی نشتەجێبوونەکەی ھەست بە بەرپرسیاریەت دەکات و لە ھەمانکاتدا دەبینێت لە یەکە ئیدارییەکەی کاری باش ناکرێت لە کاتێکدا لە یەکە ئیداریەکی تر کاری باش دەکرێت، دەتوانێت بۆ ھەلبژاردنەوەی نوێنەرەکەی خۆ سزا بدات لەوەی کە کار باشی بۆ یەکە ئیدارییەکەی نەکردووە، بەڵام لە سیستەمی مەرکەزی تاک بڕوای بە ھەلبژاردنیش نامێنێت کاتێک دەبینێت ناوچەکەی ئەو پشتگوێخراوە و لە چاو ناوچەیەکی تر کە کاری خزمەتگوزاری زۆری بۆ کراوە.
چوارەم:- لە سیستەمی مەرکەزی ھەر کێشە و گیروگرفتەکی ھاوڵاتی بێتە پێشەوە ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت تاکو بڕیار بە مەرکەزی بدرێت بۆ چارەسەر، بەڵام لە سیستەمی لامەرکەزی تاک لە نزیکترین شوێنی یەکە ئیدارییەکەی داوای چارەسەی کێشەکانی دەکات و بە زوترین کات دەتوانێت دەنگی خۆی بگێنێت و لایەنی کەمترەخەمیش بە دیار دەکەوێت کە ئاخۆ لە خەمی ھاوڵاتیانە یاخود نا.
پێنجەم:- ئەو وڵاتانەی سیستەمی مەرکەزیان ھەیە کەمترین وڵاتن کە توانیبیان کاریگەریان و بەھێز بوونیان ھەبووبێت لەسەر ئاستی دەرەوە، ئەگەر سیستەمی وڵات لامەرکەزی بێت ھیچ کات بڕیا بە دەستان خۆیان خەریک ناکەن بە کێشە لاوەکیەکان و کارە رۆتینیەکانی ھاوڵاتیان، کە بڕیار شۆرکرایەوە بۆ خواراوە ئەوە کار بەدەستانی وڵات دەتوانن خۆیان خەریک بکەن بە پرسە نەتەوەی و نیشتیمانیەکان لەسە ئاستی نێودەولەتی.
ھەرێمی کوردستان پێویستی بە کام سیستەم ھەیە؟
ئێستا ئێمە نزیک دەبینەوە لەوەی سی سالە ھەرێمین و خاوەن حکومەت و پەرلەمانی خۆمانین، دەتوانین ئەو ماوە زۆرە بەراورد بکەین بزاینن ئاخۆ ھاوڵاتیان وەک پێویست خزمەتکراون؟ خوێندنەوەی بۆ بکەین لەو ماوە زۆرەی رابردوو ئەگەر سیستەمی ھەرێم لامەرکەزی بووایە ئێستا ھاولاتیان گرفتار دەبوون بە دەست کێشەکانیان، لە کاتێکدا سیستەمی ھەرێم مەرکەزیە لەو سیستەمەش جگە لە پارێزگاکان ھیج شوێنێکی تر لە بڕیار و پرۆژەکانی حکومەت سودمەندن نەبوونە چ لە رێگا و بان چ لە خزمەتگوزاریەکانی خوێندن و ئاو و کارەبا و نەخۆشخانەکان، ئێستاش ھەندێک قەزا و نەحیە و گوندمان ھەیە ئاوی پاک و تەنانەت وەک پێویست کارەبیان نیە، جگە لە کێشەی نەبوونی قوتانخانە و پەیمانگا و زانکۆ، ئەگەر لەو سی سالە رابردوو بێین نیوەی ئەو سی سالەی داھاتوو سیستەمی وڵات بکەین بە لامەرکەزی لە ھەموو ڕوکان پێشکەوتنی ھەرێم دەبینین و ھاوڵاتیانیش بە لێی تەواوی سودمەند دەبن.
پڕۆژەکەی یەکێتی بۆ لامەرکەزی چییە؟
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەتایبەتی هاوسەرۆکانی یەکێتی جەخت لە چەسپاندنی لامەرکەزیی ئیداری و دارایی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە، بەم پرۆژەی یەکێتی تەواوی خەڵکی کوردستان لە پارێزگاکان سوودمەنددەبن لە پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ شارەکانیان. ئەوەی یەکێتی داوای دەکات تەنیا جێبەجێکردنی لامەرکەزیەتە نەک دابەشکردنی هەرێم یان دروستکردنی هەرێم و دوو ئیدارەیی وەک لە خەڵکیان گەیاندووە.