مەرسومی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئیمزاکرا

سەرۆک کۆماری عێراق، مەرسومی کۆماری بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئیمزا دەکات و رایدەگەیەنێت، ھەڵبژاردنی داھاتوو  گرنگ و بنیادنەر دەبێت.

دکتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، مەرسومی کۆماری تایبەت بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئیمزا کرد، لە وتەیەکیشدا رایگەیاند، ھەڵبژاردنی داھاتوو وێستەگەیەکی گرنگ و جیاکەرەوە و کۆڵەکەی قۆناغی داھاتووی عێراقە. 

راشیگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەندن بە رێگەخۆشکردن بۆ ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دوور لە ھەر گومان و نیگەرانییەک، کە لە رابردوودا ھۆکار بووە بۆ ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری خەڵک، لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان، بۆیە پێویستە ھەڵبژاردنەکە رەنگدانەوەی خواستی گەل بێت، بۆ چاکسازی و راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی.

 سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە پێوێستی ھەماھەنگی نێوان نەتەوەیەگرتووەکان و کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان کردەوە، لە پێناو چاودێری و پاک و بێگەردی ھەڵبژاردنەکە. 

دەرکردنی مەرسومی کۆماری بۆ ئەنجامدانی ھەڵًبژاردن لە کاتێکدایە، بڕیارە ١٠ی ١٠ی ئەمساڵ پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق بەرێوەبچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *