لە عێراق هێزێکی هاوپەیمانان کرایە ئامانج

ۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای موسەننا باشووری عێراق تەقییەوە.

میدیاكانی عیراق لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویانكردووەتەوە، بۆمبێكی چێنراو لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتی موسەننا، بە كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش تەقیوەتەوە.

بە گوتەی سەرچاوەكە، تەقینەوەكە زیانی گیانی و ماددەیی نەبووە. تا ئێستا ھیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *