نێچیرڤان بارزانى:عێراق ده‌بێ قەرەبووی كه‌سوكارى ئەنفالکراوان بكاته‌وه
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى یادى ئەنفالەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌بێ كه‌سوكارى قوربانییان له‌ڕووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه قه‌ربوو بكاته‌وه و داواكارین ئه‌و ئه‌ركه یاسایى و ئه‌خلاقییه‌ى خۆى جێبه‌جێ بكات و دادوه‌ری بێته دی.
داواش لە کۆمەڵگایى نێودەوڵەتى دەکات، ئه‌و تاوانكارییانه به جینۆساید بناسێنێت، دەشڵێت، ده‌بێ ئه‌و تاوانه له پرۆگرامه‌کانی خوێندن و له هه‌موو شوێنێکی پێویستدا دۆکیوومێنت بکرێت.
دەقى پەیامەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
ئه‌مڕۆ 14ى نیسان یادى سى و سێ ساڵه‌ى ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه كه له یه‌كێك له دڕه‌نده‌ترین تاوانه‌كانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراقدا، بێ جیاوازى و بێ سڵه‌مینه‌وه سه‌دان هه‌زار ئافره‌ت، پیاو، منداڵ و پیرى بێگوناهى كوردستان ڕاپێچى بیابانه بێمهفهڕهکانى مه‌رگى به‌كۆمه‌ڵ كران و بێباكانه زیاتر له(١٨٢) هه‌زار هاووڵاتى كۆمه‌ڵكوژ و زینده‌به‌چاڵ كران. ژینگه و سروشتى جوانى وڵاته‌كه‌مان وێران كرا و شوێنه‌وارى ژیان به یه‌كجارى له هه‌زاران گوند و شارۆچكه‌ى كوردستان سڕایه‌وه.
له‌م یاده‌دا سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاكى شه‌هیداندا داده‌نوێنین، به ڕێز و شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ هه‌میشه به زیندوویى له یاده‌وه‌ریى گه‌لى كوردستاندا ده‌مێننه‌وه. دروود بۆ ئه‌وان و سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین كه به‌رگه‌ى ژان و ئازارێكى قووڵى بێ بڕانه‌وه‌یان گرتووه و ده‌گرن. پێویسته هه‌رچی له توانادایه خزمه‌تی زیاتر و باشتر پێشکه‌ش به که‌سوکاری شه‌هیدان بکرێت.
یادى شه‌هیدان و مێژووى پڕ له خوێن و فرمسێكمان ده‌بێ هانده‌رى ته‌بایى و یه‌كڕیزى بێت وهه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رگیز جارێكى دیكه كاره‌ساتى ئاوا به‌سه‌ر گه‌لى كوردستان و له هیچ شوێنێك به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا نه‌یه‌ته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ى دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ئهنفالهكانى به جینۆساید و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و تاوانى جه‌نگ ناساند، ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌بێ كه‌سوكارى قوربانییان له‌ڕووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه قه‌ربوو بكاته‌وه و داواكارین ئه‌و ئه‌ركه یاسایى و ئه‌خلاقییه‌ى خۆى جێبه‌جێ بكات و دادوه‌ری بێته دی. هه‌روه‌ها داواكارین كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌و تاوانكارییانه به جینۆساید بناسێنێت. ده‌بێ ئه‌و تاوانه له پرۆگرامه‌کانی خوێندن و له هه‌موو شوێنێکی پێویستدا دۆکیوومێنت بکرێت.
سڵاو له یادى شه‌هیدان، دروود بۆ گیانى پاكیان، یادیان هه‌میشه به‌خێر.