ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەکشێنەوە

ێپرسراوێکی ئیدارەی ئەمریکا رایگەیاند ، تا ١١ ی سێپتەمبەر تەواوی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەکشێنەوە .لێپرسراوێکی ئیدارەی ئەمریکا رایگەیاندوە ، لە ١ ی ئایارەوە بە چەند قۆناغێک دەست دەکەن بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و ١١ ی سێپەمبەر ھیچ سەربازێکی ئەمریکی لەو وڵاتـە نامێنێت  ، ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە کشانەوەکە بە ھاوکات دەبێت لەگەڵ کشانەوەی ھێزەکانی تری سەر بە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی “ناتۆ” لە ئەفغانستان ، دوپاتیشیکردۆتەوە کە ئەگەر لەکاتی کشانەوەدا سەربازانی ئەمریکا روبەروی ھەر ھێرشێک ببنەوە ، وەڵامی توندیان دەبێت لە دوای ھێرشەکەی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ ی ئەمریکاوە ، دەیان ھەزار سەربازی ئەمریکی رەوانەی ئەفغانستان کران، لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردودا بە چەند قۆناغێک ھەزاران سەرباز لەو وڵاتە کشاونەتەوە و لە ئێستادا تەنھا ٢ ھەزار و ٥٠٠ سەرباز لە ئەفغانستان ماون .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *