پارتی: له‌ كه‌ركووک به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌کەین

به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشکرایکرد، حزبەکەی لە کەرکوک بەشداریی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکات.

خه‌سرە گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، بە باسنیوزی راگەیاندووە: پارتی له‌ كه‌ركوک و سه‌رجه‌م ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا، بەشداریی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەکات.

ئاشکراشیکردووە کە حزبەکەی ئێستا کار لەسەر دیاریکردنی ناوی کاندیدەکانی لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە دەکات و ناوەکان “له‌ كاتی خۆیدا ڕاده‌ستی كۆمسیۆن ده‌كه‌ین”.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە هەڵبژاردنی پێشوەختە کە بڕیارە لە رۆژی 10-10-2021 بەڕێوەبچێت، لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو جیاوازترە، “تاكتكیی زۆری ده‌وێت، ئه‌گه‌ر كورد ئاماده‌كاریی باش بكات، ده‌نگی باش له‌و ناوچانه‌ ده‌هێنین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *