پۆلیسی سلێمانی شەش تۆمەتباری دەستگیرکردن
لە سلێمانى شەش تۆمەتبار دەستگیركران، كە هێرشان كردبووە سەر هاوڵاتییەك و یەكێك لە تۆمەتبارەكان تەقەی لێكردبوو، پۆلیسى سلێمانیش دەڵێت، دەستیش گیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەی كە بە تۆمەتبار بوەو تەقەی پێكردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی شەرو ئاڵۆزی لە نێوان چەند كەسێكدا ڕویداو بەهۆیەوە یەكێك لە تۆمەتباران تەقەی بەسەر هاوڵاتییەكدا كرد، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار توانرا چوار لەو تۆمەتبارانە دەستگیربكرێت و لەژێر گوشاری پۆلیسدا دوو تۆمەتبارەكەی تریشیان خۆی ڕادەستی بنكەی ناوبراو كرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، لەئێستا سەرجەم تۆمەتباران بە ناوەكانی:
د،ح ، م لەدایكبووی 1994
أ،ف، م لەدایكبووی 1993
أ،ف ، ك لەدایكبووی 1994
ش ، ع ، ع لەدایكبووی 1994
ه ،أ ، ج لەدایكبووی 1995
م ، س ، ج لەدایكبووی 1995
هاوکات، سەرجەم تۆمەتباران، بەبِریاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵنەوە لەگەڵیان بەردەوامە،
پۆلیسى سلێمانى ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە، دەستیش گیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەی كە بە تۆمەتبار بوەو تەقەی پێكردووە.