سایلۆی هەولێر جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە

بەشی ژمێریاری سایلۆی هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەنەوە کەساڵی 2015 گەنمیان رادەستی بنکەی سایلۆکانیان کردوە، سبەی پێنجشەممە دەتوانن سەردانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.

سەباح رەفیق بەرپرسی ژمێریاری سایلۆی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ دەنگ نیوز نێردراوە باسی لەوەکردوە،  ئەو جوتیارانە ئاگادار دەکەنەوە کە ساڵی 2015 گەنمیان رادەستی سایلۆی بنکەکانی “اربیل قدیم ساحات، اربیل قدیم بناکر، مرکز عنکاوە و مرکز کۆیە” کردوە، رۆژی پێنجشەممە سەردانی  سایلۆ بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.

پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی  2014، 2015 و 2016 کە بەغدا لەکاتی خۆیدا رەوانەی نەکردون بریتییە لە 576,885,000,000 (پێنج سەد و حەفتا و شەش ملیار و هەشت سەد و هەشتا و پێنج ملیۆن) دینار، لەو بڕەش تائێستا 268,892,500,000 (دوسەد و شەست و هەشت ملیار و هەشت سەد و نەوەت و دو ملیۆن و پێنج سەد هەزار)ی خەرج کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *