بەریتانیا نایەوێت بەیەکجاری دەستبەرداری ئەوروپا ببێت

بەریتانیا نایەوێت بە یەکجاری دەست بەرداری یەکێتی ئەوروپا ببێت و ،پەڕلەمانی ئەوروپاش گلۆپی سەوزی بۆ دوو لیژنە سەرەکیەکەی داگیرساند سەبارەت بە رێکەوتنی بازرگانی لەگەڵ بەریتانیا.

ھەردوو لیژنە سەرەکیەکەی پەڕلەمانی ئەوروپا سەرقاڵی تاوتوێکردنی دۆسیەی رێکەوتنە بازرگانیەکەی  بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپایە  دەربارەی یەکلایی کردنەوەی پەیوەندیە ئابورییەکانی نێوانیان.

دوای کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا،وڵاتانی ئەندام لەو یەکێتیە چاوەڕێی ھەڵپەساردنی سەرجەم پەیوەندیە ئابووریەکانی نێوانیان بوون لەگەڵ بەریتانیا،بەڵام بە پێچەوانەی چاوەڕوانیەکان لە کۆتایی مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا گەیشتنە رێکەوتنێکی ھاوبەش دەربارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بەڵام پەرلەمانی ئەوروپا ھەتا کۆتایی مانگی رابردوو پەسەندکردنی ئەو پرسەی دواخست بەھۆی نارەزایەتیەکان دەربارەی ئەو ھەنگاوانەی بەریتانیا گرتبوویەبەر دژ بە ئێرلەندا.

بەڵام لە ئێستادا پەڕلەمانی ئەوروپا گلۆپی سەوزی  بۆ دوو لیژنە سەرەکیەکەی داگیرساندووە سەبارەت بەو  رێکەوتنە و  چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا رێکەوتنەکە لە پەڕلەمانی ئەوروپا یەکلایی بکرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *