سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بە تووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشەکانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر و پێگه‌يه‌كى هێزەکانی توركيا له باشيك دەکات و رایدەگەیێنێت، چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى جددى ده‌وێت و دەبێت سنوورێكى يه‌كجارييان بۆ دابنرێت.
دەقی راگەیێندراوەکە
زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستيانه ده‌كه‌ين كه ئه‌مشه‌و كرانه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر و پێگه‌يه‌كى هێزەکانی توركيا له باشيك. هيچ پاساوێك بۆ ئه‌م هێرشانه نييه و له زيان و تێكدانى سه‌قامگيرى و ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخى عێراق، هيچى ديكه‌ى لێناكه‌وێته‌وه به ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵاته. چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى جددى ده‌وێت و ده‌بێ هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عيراق به پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و گرووپ و تاقمانه‌ى له پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن زياتر بكه‌ن و سنوورێكى يه‌كجارييان بۆ دابنرێت تا چيتر ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات نه‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان2021/4/14