ئەوانەی پەستانی خوێنیان هەیە چۆن بەڕۆژووبن؟

ه‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن چۆن به‌ڕۆژوو ببن؟ دكتۆر هیوا پزیشکی پسپۆڕی هەناو له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌وانه‌ی‌ به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه‌ چۆن ده‌توانن به‌ڕۆژوو ببن.

1- بە شێوەیەکی گشتی ئەوانەی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە دەکرێنە سێ جۆر
-فشاری خوێنی سوک و مامناوەند دەتوانن بەڕۆژوو ببن، بەلکو ڕۆژوو سوودی بۆیان هەیە کە دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن..و چەوری 

2- ئەوانەی فشاری خوێنی توندیان هەیە واتە 180/110 ناتوانن بەڕۆژوو ببن چونکە فشاری خوێنیان نا جێگیرە، دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێنیان ئنجا بەرۆژوو ببن.

3- پێویستە نەخۆش لەکاتی ڕەمەزان پابەند بێت بە دەرمانەکانیان، بەلام گۆرانکاری لە کاتی وەرگرتنی دەرمانی زەخت دەکرێ بۆ نموونە ئەو دەرمانانەی کە لە بەیانیاندا دەخورێ بکرێتە ئێواران، هەروەها تا بکرێت حەبی لازکس و میز پێکەرەکان بەکارنەهێنرێت چونکە دەبێتە هۆی ووشک بوونەوە.

4- ئەوانەی کە نەخۆشی تریان هەیە لەگەڵ بەرزی پەستانی خوێن پێویستە سەردانی پزیشک بکەن بۆ هەلسەنگاندنی حالەتەکەیان ئایا دەتوانن بەڕۆژوو ببن یان نا.

5- خواردن بەهەمان شێوە پێویستە کەم خوێ وکەم چەور بێ وەک پێش ڕەمەزان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *