فراكسیۆنی یه‌كێتی له به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌نفال 5 داواكاری خسته‌ڕوو
فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “4/14ی هه‌موو ساڵێك یادی تراژیدیایه‌كی ناخهه‌ژێنه له‌مێژووی قوربانیدانی خه‌ڵكی كوردستان و كۆی ئازادیخوازانی عیراق ، كه‌ئه‌ویش یادی كۆمه‌ڵكوژی و جینۆسایدی پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفاله‌كانه”.
فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌ڵێت: “33 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕژێمی به‌عسی ره‌فتار فاشی، له هه‌شت قۆناغی یه‌ك له‌دوای یه‌كدا پرۆسه‌ی ئه‌نفالی كوردی ئه‌نجامداو به‌هۆیه‌وه 5000 گوند خاپوور كرا‌و ، 2900 مزگه‌وت و 1800 خوێندنگه له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌ختكراو، سه‌ره‌نجام ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی بێ‌تاوان له منداڵ و ژن ، له پیر و گه‌نج له بیابانه‌كانی باشووردا به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌و دوور له‌هه‌ر به‌هایه‌كی مرۆڤانه و نامۆ به هه‌ر داب و نه‌ریت و كلتووری گه‌لان و ناكۆك به‌هه‌ر مۆراڵێكی مرۆڤبوون زینده‌به‌چاڵ كران”.
ده‌شڵێت: “به‌مه‌ش به‌عسیه‌كان مه‌ڵۆیه‌كی گه‌وره‌ی تریان خسته سه‌ر خه‌رمانی كار و كرده‌وه ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانیان و قه‌تماغه‌ی برینی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌سفیری گه‌لی كوردیان هه‌ڵدایه‌وه”.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فراكسیۆنی یه‌كێتیی هاوكاتی یادی ئه‌م جینۆسایده ، كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و داواكاری ده‌خاته به‌رده‌ست لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
ئه‌مه‌ش سه‌رنج و داواكارییه‌كانه:
1- حكومه‌تی عیراق په‌له بكات له جێبه‌جێكردنی پێداویسته‌یه‌كانی تایبه‌ت به‌هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كانمان كه ژماره‌یان زیاتر له 170 هه‌زار هاوڵاتی ده‌بێت و به‌هۆی كێشه‌ی پشكنینی DNA و پاساوی ئه‌منی و سستی له‌هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌كه هه‌تا ئێستا كه‌سوكاریان له‌چاوه‌روانی ئێسك و پروسكی ئازیزانیان ده‌سته‌وسان راوه‌ستاون.
2- جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی پرۆسه‌ی ناساندنی تاوانی ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عیراقی به‌هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و ده‌سه‌ڵاتی دادگه‌ری و ته‌شریعیه‌وه، چونكه راسته دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق به‌جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كه هه‌نگاوی باشی بریوه، به‌ڵام قه‌ره‌بوونه‌كردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و به‌داخه‌وه ته‌راتێن و مانه‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستی ره‌شیان له‌ئه‌نفاله‌كان هه‌یه ، نه‌نگیه بۆ حكومه‌تی عیراق و هه‌روه‌ها میسداقیه‌تی بریاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
3- هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی جدیان نه‌داوه بۆ ناساندنی كه‌یسی ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، كه‌ئه‌مه‌ش ناهه‌قیه‌كی تره به‌رامبه‌ر كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانیان.
4- حكومه‌تی هه‌رێم كاری پێویست بكات بۆ دابینكردنی زه‌وی و شوێنی نیشته‌جێكردن بۆ پاشماوه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و ئه‌نفالكراوانه‌ی كه به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت بێ به‌شكراون له‌و مافه ره‌وایه‌ی خۆیان.
5- ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن له‌ته‌واوی عیراق گرنگی بده‌ن به‌ناساندنی جینۆسایدی ئه‌نفال و ئاشانكردنی نه‌وه‌كانی داهاتوو به پرۆسه‌ی ئه‌نفال.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه كه “سه‌ری ڕێز و وه‌فا له‌به‌رده‌م گڵكۆی ئێسك و پروسكی ئه‌نفالكراوه‌كانمان داده‌نه‌وێنین و په‌یمان به‌خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزیان ده‌ده‌ین كه‌له‌خه‌باتی په‌رله‌مانی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و درێخی ناكه‌ین تا به‌دیهاتنی ته‌واوی مافه ره‌واو و عادیلانه‌كانیان”.