له‌ هه‌موو شوێنێك درۆن

لێره‌ درۆن ، له‌وێ درۆن ، له‌ هه‌موو شوێنێك درۆن

له‌م چه‌ند ساله‌ی دوایی شایه‌تی زۆر چالاكی مه‌یدانین كه‌ به‌ درۆن ( فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان ) ئه‌نجام ده‌درێت و تا راده‌یه‌كی زۆر ئامانجی ستراتیژی باشیشی پێكاوه .
مێژووی ‌درۆن بۆ نیزیكه‌ی سه‌د سال ده‌گه‌رێته‌وه‌ . به‌لام مێژووی به‌كار هێنانی نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ جه‌نگی ئۆكتۆبه‌ر به‌كار هاتووه‌ . به‌لام یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی درۆنه‌كان له‌ جه‌نگی ده‌شتی بیقاعی سووریا بوو كه‌ به‌ كه‌متر له‌ دوو كاتژمێر زیاتر 90 فرۆكه‌ی شه‌ركه‌ری سووری و دوو له‌ سه‌ر سێی بنكه‌ به‌رگری ئاسمانیه‌كانی سووریای تێك شكاند .
له‌ ماوه‌ی ده‌یه‌ی رابردوو بزاڤی درۆنه‌كان و به‌كارهێنانیان له‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان زیادی كردووه‌ . سه‌ره‌تای به‌كار هێنانی لێوكالیه‌كه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ هێرشه‌كانی داعش كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییانه‌ و به‌ربه‌لاو درۆنیان به‌كار هێنا .
له‌م رووه‌وه‌ ولاتان له‌ نێوانیشیاندا توركیا و له‌ لایه‌ن لاوه‌ داهێنه‌ره‌كه‌ی تورك سه‌لجوق بایراقدار به‌ پشتیوانی داراییه‌كی زۆره‌وه‌ په‌ره‌یه‌كی زۆریان به‌ پیشه‌سازی درۆن دا و ده‌سكه‌وتی ستراتیژی گرنگیشیان به‌ ده‌ست هێنا . له‌ ماوه‌ی رابردوو و له‌ جه‌نگی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا هێزی ئاسمانی توركیا به‌ به‌كارهێنانی درۆن رۆلی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یان له‌ قه‌ره‌باخ بینی و هه‌روه‌ها درۆن خالی به‌هێزی تورك له‌ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی نێوان سوپای توركیا و هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ سه‌رتاسه‌ری سنووری شه‌ر له‌ شه‌رگه‌كان بووه‌ .
ئه‌مه‌و له‌ یه‌مه‌ن حووسیه‌كان ئه‌وپه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانیان به‌ به‌كار هێنانی درۆن له‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر پێگه‌ی سوپای یه‌مه‌ن و بنكه‌ سه‌ربازیه‌ سعوودی و شارو شارۆچكه‌ و سه‌نته‌ر و بنكه‌ ئابووری و ستراتیژیه‌ سعوودیه‌كان به‌ده‌ست هێناوه‌ .
له‌ عراقیش گروپه‌ چه‌كداره‌كان كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌تری ده‌سه‌لاتی چه‌كداری حكوومه‌تی عراقی چالاكن ده‌ستیان كردووه‌ به‌ به‌ كارهێنانی درۆن بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر ئامانجه‌كانیان .

عبدالقادر هه‌ركی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *