تەندروستی هەولێر لەبارەی ڤاکسینەوە ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە
دەنگ نیوز:
بەڕێوەبەرايەتى گشتى تەندروستى هەولێر سەبارەت به وەرگرتنى ڤاكسينی دژی كۆرۆنا، هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەەوە کە لە شاری هەولێر چەند سەنتەرێكى دياريكراو هەیە بۆ لێدانی ڤاكسينەکە.
بەڕێوەبەرایەتیەکە ئەوەشی راگەیاندووە، پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بە یەکسانی بە هەموو هاوڵاتییان بدرێت و داواکریشە: هاوڵاتیان ناوی خۆیان تۆمار بکەن . بە بێ خۆتۆماركردن ( موعد)، كەس سەردانى سەنتەرەكان نەكات.
ئەوەشی راگەیاندووە: پێویستە له ڕێگەى ئؤنڵاينەوە ناوی خۆيان تۆمار بكەن بۆ ئەوەی کاتی وەرگرتنى ڤاكسينیان بۆ دەستنيشان بكرێت، هيچ كەس و لايەنێكیش بۆی نيه بەدەر له نۆرەگرتن و سيستەمی ناو تۆمارکردن، سەردانی سەنتەرەکان بکات و قەرەباڵغی دروست بكات.