بەریتانیا کۆتاییهاتنی کۆرۆنای راگەیاند

لە ئەنجامی چەند توێژینەوەیەک بەریتانیا ڕایگەیاند، کۆتایی پەتای کۆرۆنا لە ساڵی ٢٠٢٣ دەبێت و ھۆکارەکەشی نایەکسانی دابەشکردنی ڤاکسینە بەسەر وڵاتاندا.  

شیکەرەوەکانی دەزگای ڕاوێژکاری (ئەمریکی – بەریتانی) HIS MARKIT  ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی توێژینەوەکانیان لە بەریتانیا دەرکەوتووە،بەھۆی نایەکسانی لە دابەشکردنی ڤاکسین بەسەر وڵاتەکاندا ڕەنگە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا کۆتایھاتنی پەتای کۆرۆنا ببینین .

 لەبەر ئەوەی لە وڵاتە پێشکەوتوەکاندا زیاتر لە پێداویستیەکانی ھاوڵاتی ڤاکسینەکە دەکرن،بەپێچەوانەی وڵاتە گەشەسەندووەکان کە ناتوان ئەو برە ڤاکسینە دابین بکەن بۆ ھاوڵاتانیان، بەم شێوەیەش پەتای کۆرۆنا زیاتر بڵاودەبێتەوە لە وڵاتە گەشەسەندوەکاندا، بەو ھۆیەوە کۆتایھاتنی پەتاکە دووردەبێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *