جەواد زەریف دوو رێگە بۆ بایدن دادەنێت
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پەلاماردانی دامەزراوەی نەتەنز سەرەتای خولانەوەیەكی مەترسیدارەو دوو رێگە لەبەردەم ئیدارەی نوێی ئەمریكا هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، جۆ بایدن و كامالا هاریسی جێگری دوو رێگەیان لە بەردەمدایە یان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ رێككەوتنی ناوەكی 2015ی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك، یان دەبێت بەردەوام دەبن لەسەر رێگە شكستخواردوەكەی ئیدارەی پێشووی ئەمریكا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بایدن كاتی زۆری لە بەردەستانییەو پێویستە سزاكانی سەر ئێران هەڵبگرێت.
لەچەند رۆژی رابردودا كێشە كەوتە تۆڕی دابەشكردنی كارەبا لە بنكەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە بنكەی ئەتۆمی نەتەنز، دواتریش ئێران ئەمریكاو ئیسرائیلی بەهۆكاری روداوەكە دانا.