پارتە عێراقییەكان بۆهەڵبژاردن لە هەولێر كاندیدیان دەبێت

ەكۆی 250 حزب و لایەنی سیاسی كە  لەسەر ئاستی عیراق خۆیان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمان تۆماركردووە، 25 حزب دەكەوێتە سنوری پارێزگای هەولێر، وەك لێپرسراوان لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردن ئاماژەی بۆ دەكەن جگە لە لایەنە كوردییەكان بەشێك لە حزبەكانی سەر ئاستی عیراق لەهەولێر خۆیان بۆ ئەو هەڵبژاردنە تۆماركردووە‌و كاندیدیان دەبێت.

فەرهاد ئەسعەد لێپرسراوی هۆبەی حزب ‌و كاندیدەكان لە ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق بەPUKmediaی راگەیاند:لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە بڕیارە لە 10ی10ی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، تاكو ئێستا لە سنوری پارێزگا هەولێر 25 حزبی سیاسی ناوی خۆیان بۆ ئەو هەڵبژاردنە تۆماركردووە.

وتیشی: بەشێكی زۆر لەو حزبانەی  ئەمجارە خۆیان تۆماركردووە  پێشتریش  لەهەڵبژاردنی رابردوو بەشداریان كردوە، جگە لەوانەش هەندێك حزبی دیكەی عیراقی بۆ یەكەمجار لەهەولێر خۆیان تۆماركردوەو كاندیدیان بۆ ئەو هەڵبژاردنە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەگشتی لەكاتی ئێستا نزیكەی 250 حزبی سیاسی لەسەر ئاستی عیراق ئامادەیی خۆیان  بۆ بەشداریكردن لە  هەڵبژاردنی 10ی 10ی 2021 نیشانداوەو  خۆیان لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان تۆماركردووە .

لەدوای هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان لە پەرلەمانی عیراق كە لەكۆتایی ساڵی رابردوو دەنگی لەسەر درا، ئامادەكارییەكان بۆ ئەو هەڵبژاردنە دەستیپێكردوەو لەچەنج رۆژی رابردوشدا د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق مەرسومی بۆ ئەنجامدانی دەركرد.

لەگرنگترین گۆڕانكارییەكانی ئەو هەڵبژاردنە بەراورد بەهەڵبژاردنەكانی رابردوو زیادكردنی بازنەكانی هەڵبژاردنە لە 18 بازانە بۆ 83، هەر بەگوێرەی یاساكە دەنگ بە كاندید دەدرێت نەوەك بەلیستەكان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *