تورکیا ناحیەی دینارتەی بۆردوومانکرد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی تورکیا ناحیەی دینارتەیان بۆردومان کرد، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.

شایەتحاڵێک لە ناحیەی دینارتە راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی تورکیا چەند جارێک ناحیەی دینارتەیان بۆردومان کرد و بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنەی بۆردومان کراوە نزیک بوە لە شونێکی نیشتەجێبونی هاوڵاتیانی گوندی میمبەری کە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی خەڵک تیایدا دەژی.

ئەو شایەتحاڵە وتیشی، “بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە و تا ئێستا هۆکاری بۆردومانەکە نازانرێت”، ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممەش سنوری قەزای ئامێدی لەلایەن تورکیاوە بۆردومانکرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *