پێنج لیژنە بۆ چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە دانراوە
دەنگ نیوز:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌رێگه‌ی پێنج لیژنه‌وه هه‌نگاوه‌كانی یاسای چاكسازییان له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌كردووه و ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانيان كردووه به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندی داره‌كان رێگرن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
شنۆ ئه‌شقی، ئەندامی لێژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌رێگه‌ی پێنج لیژنه‌ی دیاری كرا‌و بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌نوسراوی فه‌رمی میکانیزمی یەکخستنی یەکەکانی ژمێریاری هێزەکانی پێشمەرگە و لیستی پاسەوانانی دام و دەزگا حکومی و حیزبییه‌كان و لیستی کەمئەندامانی سەنگەر و شەهیدانی زیندووی هێزی پێشمەرگەو دۆسیەی کەسی و خزمەتی ئەفسەران و پلەدارانی هێزەکانی پێشمەرگە و میلاكاتی هێزه‌كانی 70 و 80 ی پێشمه‌رگه‌یان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه تانوسراوی ره‌زامه‌ندییان بۆبكرێت به‌ڵام پشتگوێ خراون.
وتیشی،” دوای به‌دواداچونی وردی لێژنەی دەسپاکی ده‌ركه‌وتووه وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازییان له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جێبه‌جێكردووه‌و ته‌واوی داتا‌و زانیارییه‌كانیان داوه به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڵام ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێم هیچ كاری به راپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌كردووه”.
ئه‌وپه‌رله‌مانتاره ئاشكراشیكرد، هەر یەک لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکانی شەهیدان و ناوخۆ و دارایی و ئابووری بوونەتە ڕێگر لەبەردەم جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.