لە هەولێر پیاوێک ژنەکەی خۆی کوشت
دەنگ نیوز، سەید ئەحمەد
ئەمرۆ ئێوارە لە شاری هەولێر ئافرەتێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە لایەن هاوسەرەکەیەوە دەکوژرێت بەهۆی بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی .
ئافرەتەکە ماوە ١٥ رۆژە واتا رێکەوتی (٢٤٢٠٢١) لەلایەن مەلاوە لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە کە دایکی ٣ منداڵە ، منداڵە گەورەکەی تەمەنی ٦ ساڵ و بچووکەکەی تەمەنی ٢ ساڵانە ، لە ماڵی باوکی رێکەوتی (١٦-٤-٢٠٢١) بە ٧ فیشەک دەکوژێت،
بەپێی زانیارییەکانی دەنگ نیوز، ژنەکە لەلایەن چوار کەسەوە کە دووکەسیان برایی مێردەکەی بوون کوژراوە.
مێردەکەی خۆشی بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف دەستدرێژی گوللەی لێدەکات ، ئافرەتەکە بە برینداری دەگەیندرێتە نەخۆشخانە رزگاری شاری هەولێر لەوێدا گیانی لەدەستدەدا .