ریال مەدرید گرێبەستی کەریم نوێدەکاتەوە
یانەی ریال مەدرید بە پەرۆشە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کەریم بنزێما و لوکا مۆدریچ، سێرخیۆ رامۆسیشی پشتگوێخستووە.
بەهۆی ئەم ئاستە بەرزەی ئەمساڵ پێشکێشی دەکات یانەی ریال مەدرید ئامادەیی خۆی پێشانداوە گرێبەستی کەریم بنزێما بۆ ساڵێکی دیکە نوێدەکاتەوە، بەمەش یانەکە تاوەکو تەمەنی 35 ساڵی پارێزگاری لەو یاریزانە فەرەنسییە دەکات.
گرێبەستی کەریم لە ساڵی 2022دا کۆتاییدێت و یانە شاهانەکە دەیەوێت بۆ ساڵێکی دیکەش گرێبەستەکە نوێبکاتەوە، رەنگە پێشکۆتاییهاتنی یارییەکانی ئەم وەرزە، کەریم واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی دەکات.
جگە لە کەریم ریال کار بۆ یانە نوێکردنەوەی گرێبەستی لوکا مۆدریچی ناوەڕاستکاری یانەکەشی دەکات، بۆ گرێبەستی یاریزانە کڕواتییەکەش هیچ کێشەیەک نییە و هەردوولا بە تەواوی مەرجەکان رازین و تەنیا واژۆکردنی فەرمی ماوە.