مایا دیاب ناوی لە لیستی تیرۆریستان هەیە
هونەرمەندی لوبنانی، مایا دیاب سەردانكردنی ئەمریكای لێ قەدەغە دەكرێت و بە تیرۆریست تۆمەتبار دەكرێت.
مایا دیاب لە نوێترن چاوپێكەوتنیدا رایگەیاند، “ناوم لە لیستی تیرۆرستەكاندا هەیە، نەمتوانی ڤیزاكەم بەدەستبهێنم بۆئەوەی سەردانی ئەمریكا بكەم، تا ئێستاش نازانم بۆچی من بە تیرۆریست تۆمەتبار كراوم”.
باسلەوەشكرد، “من كەسێكم لە دژی تیرۆرم، قسەم لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكاكردوە لە لوبنان و پێم وتون كە من هونەرمەندم و لە هیچ كارێكی تیرۆرستی بەشداریم نەكردوە”.
مایا دیاب لەدایکبوی ساڵی 1980، یەکێکە لە گۆرانیبێژ و نمایشکار و پێشکەشکارە بەناوبانگەکانی لوبنان، لە ساڵی 2006 هاوسەرگیری لەگەڵ عەباس ناسر کرد، ئێستا خاوەنی کچێکە.