ھەفتانە ١.٦ ملیۆن کەس لە ئەوروپا تووشی کۆرۆنا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی ڕایدەگەیەنێت، ڕەوشی ئەوروپا بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مەترسیدارە و ھەفتانە یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە دەبن.
ھانز کڵەوج بەڕێوەبەری نوسینگەی ئەوروپا لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی ڕایگەیاند، گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کیشوەری ئەوروپا، یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و ڕەوشەکە مەترسیدارە.
وتیشی، ھەفتانە یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە دەبن، کە بۆ ھەر خولەکێک دەکاتە ١٦٠ کەس. لە بارەی ڤاکسینی ئەسترازینیکاشەوە وتی، گومانی تێدانیە کە ڤاکسینەکە چالاکە دژی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و لە ئێستاشدا مەترسییەکانی خوێن مەیین لەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا دەبن، زۆر زیاترە بەراورد بەو کەسانەی ڤاکسینی ئەسترازینیکا وەردەگرن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *