دوو بیرە نەوت لە سنووری کەرکووک تەقێنرانەوە

لە سنوری قەزای دوبز دوو بیرە نەوت بە دوو بۆمبی چێنراو تەقێنرانەوە، سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی نەوتی باکور بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بۆمبەکان دوو کێڵگەی نەوتیان لە سنوری بای حەسەنی جنوبی لە نزیک گوندی شێراوا تەقیونەتەوە، بەڵام زیانی لێنەکەوتووەتەوە.
وتیشی، بە پێی گرێبەستێکی وەزارەتی نەوت، ئەو بیرە نەوتانە لەلایەن کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە دەپارێزرێن، ئاشکراشیکرد، بە زانیارییە سەرەتاییەکان پێدەچێت ئەو دوو بۆمبە دەنگی بووبن، چونکە ھیچ زیانێکی ئەوتۆیان نەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *