شاندێکی تەکنیکی حکومەت سەردانی بەغدا دەکات

دوای ئەوەی یاسای بودجەی عێراق لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە پەسەند کرا، چاوەڕوان دەکرێت وەفدێکی ھەرێم سەردانی بەغداد بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی ڕەوانەکردنی پشکی ھەرێم.
“شیروان میرزا” ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پشکی ھەرێمی کوردستان بە پێی ڕێککەوتنی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێم و ناوەند لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠ جێگیرکراوە، بەڵام بۆ چۆنیەتی ڕەوانەکردنی پشکی ھەرێم دەبێت وەفدێکی تەکنیکی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغداد بکات بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی ڕەوانەکردنی پشکی ھەرێم بە پێی ڕێککەوتنەکە.

گوتیشی، چاوەڕوان دەکرێت تا ھەفتەی داھاتوو چۆنیەتی ناردنی پشکی ھەرێم یەکلایی بکرێتەوە و حکومەتی عێراق پشکی ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات، بەڵام چوونی وەفدی ھەرێم چۆنیەتی ناردنی پارەکە یەکلایی دەکاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *