لیستی مووچه‌خۆرانی هەرێم دەدرێتە بەغدا
دەنگ نیوز:
لە لێدوانێکدا بۆ میدیای حیزبەکەی سه‌ركۆ ئازاد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاندووە له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌باره‌ی بودجه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه، هه‌رێم لیستی موچه‌خۆرانی سه‌ربازی‌و مه‌ده‌نی ده‌داته حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ، له دواكۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان ته‌ئكیدیان له ناردنی ئه‌و لیستانه كردوه‌ته‌وه.
سەبارەت بە جێبەچی کردنی یاسای بوودجەی ٢٠٢١ی عێراق ئەندام پەرلەمانەکە ڕایگەیاندووە ئێمه وه‌ك په‌رله‌مان گه‌شبینین له‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق له‌لایه‌ن هه‌ردولاوه جێبه‌جێ بكرێت، به‌تایبه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند جارێك رایگه‌یاندوه كه پابه‌ندی مادده‌كانی یاسای بودجه ده‌بێت، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بنێرێت.
لەوەڵامی ئەو بۆچونانەی کە ئاماژە بەوە دەدەن هەرێمی کوردستان وەک ساڵانی ڕابردوو پابەندی پرۆژە یاسای بودجە نەبێت ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان رایگەیاندووە له‌كاتی هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئێمه وه‌ك په‌رله‌مان بێده‌نگ نابین و به‌دواداچونی بۆ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك رێگاناده‌ین كێشه بۆ قوتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران دروست بێت.