پەرلەمانتارێکی یەکێتی سکاڵا لەسەر وەزیری تەندروستی تۆماردەکات

دەنگ نیوز:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی، لەسەر هێنانی دەرمانی قاچاغ بۆ هەرێمی کوردستان سکاڵاى لەسەر وەزیرى تەندروستى و  بەڕێوەبەری كوالیتی كۆنترۆڵ تۆمارکرد.

كاروان گەزنەیی، لە كۆنگرەیەكی رۆنامەوانییدا رایگەیاند:” دوای بەدواداچوونمان بۆمان دەرکەوتووە بەشێك لە دەرمانی نایاسایی بە قاچاخ دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان سەرەڕای ئەوەی لە کوالێتی کۆنتڕۆڵیش دەرنەچوون، بەڵام ستیكەری سەوزیان وەرگرتووە”.

گەزنەیی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەرمانانە كێشەی زۆریان هەیە بەشێكیان بە یاسایی دەهێنرێن لە هەرێمی كوردستان ساغ دەكرێنەوە، بەڵام لەژێر پلەیەکی گەرمی جیاوازدا هاتون ئەوەش زیانی گەورەی بۆ تەندروستی هاووڵاتیان هەیە.  

 ئەو پەرلەمانتارە داواکارە لەسەر ئەو دۆسییە داواکاری گشتی بە ئەرک و رۆڵی خۆی هەڵبستێت، چونکە ئەوە پەیوەندی بە ژیانی هاوووڵاتییانەوە هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *