نێچیرڤان بارزانی نامەیەک بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش دەنێرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەربارەی كەركوك و بودجە، نامەیەك بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنێرێت و داوا دەكات رۆڵی زیاتر بە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عیراق بدرێت لە نێوەندگیری نێوان عیراق و هەرێمی كوردستان.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەنامەكەیدا داوا دەكات نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عیراق، دەسەڵاتی زیاتری پێبدرێت و رۆڵی زیاتری هەبێت لە نێوەندگیری نێوان عیراق و هەرێمی كوردستان.

هەروەها داواشی كردووە، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، رۆڵی زیاتری هەبێت لە چارەسەركردنی كێشەكان، بەتایبەتی كێشەی سامانە سروشتییەكان و جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوری عیراق.

سەرۆكی هەرێم لەنامەكەیدا پشتیوانی داواكارییەكەی حكومەتی عیراقی كردووە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی  نێدەوڵەتی، بۆ زیاتركردنی رۆڵی نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەڕێوەبەردنی هەڵبژاردنەكان لەعیراق.

داوای دڵنیابوونیشی كردووە لەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق بەباشی و دوور لە پێشێلكاری بەڕێوەبچێت.

نێچیرڤان بارزانی داواش دەكات لە دەقی پرۆژە بڕیاری نوێی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەربارەی عیراق، پشتگیری فەرمی هەبێت بۆ رێككەوتنی بودجەی نێوان عیراق و هەرێمی كوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *