یاد نەقشبەندی: له‌گه‌ڵئه‌وه‌داین به‌كارهێنانی ڤاكسین بكرێته ناچاری
دەنگ نیوز
وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی باس لە ئاسایی بوونەوەی دۆخی ژیان لە ڕووی كۆرۆناوە دەكات و دەڵێت “ئه‌گه‌ر هه‌مو هاوڵاتیان ڤاكسین وه‌ربگرن، قۆناغ به‌قۆناغ ژیان ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵئه‌وه‌دان كه هاوشێوه‌ی وڵاتان، به‌كارهێنانی ڤاكسین له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه بكرێته ناچاری”.
یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە، ەو ژەمە ڤاكسینانەی ئێستا دەگاتە هەرێم دەتوانم بڵێم بڕەكانی سێ هێندە و چوار هێندەی ئەو بڕانەی كە لەڕابردوو گەیشتوونەتە دەستمان، جاران نێوانی دوو بڕ كە دەهات كاتێكی دەویست بەڵام ئێستا خێراخێرا ژەمە ڤاكسینەكان دەگات.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی وتی “ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌تا بكرێت به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی هاوڵاتیان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كان و هاندانیان له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رپرسن له‌بابه‌ته‌كه بكرێت ئه‌وه زۆر زۆر گرنگه بێگومان ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێت و ده‌بینرێت له وڵاتان قۆناغ به‌قۆناغ ئیجبار ده‌كرێت ڕه‌نگه ئێره‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حكومه‌تی عێراقی وابكرێت كه ده‌بێت هه‌موو هاوڵاتیه‌ك پێكوته‌ی كۆرۆنا وه‌ربگرێت جا به‌هه‌ر ڕێگایه‌ك له‌ڕێگاكان بێت”.
یاد نەقشبەندی جەخندەكاتەوە، ئه‌گه هه‌موو هاوڵاتیه‌ك پێكوته وه‌ربگرێت كه سه‌د له‌سه‌د دڵنیابین هه‌موو هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان پێكوته‌یان وه‌رگرتوه بێگومان ده‌توانرێت ورده ورده و قۆناغ به‌قۆناغ ژیان ئاسایی بكرێته‌وه پێشتر پێكوته نه‌بوه ده‌مانوت ماسك ئه‌گه‌ر پێكوته هه‌بێت ده‌توانیین بڵێن ژیان ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتانە کاروانی ڤاکسینەکانی، فایزەر، سینۆفارم و ئەسترازینکا دەگاتە عێراق و لەو ڤاكسینانەش پشكی هەرێمی كوردستانی تێدایە.