دانە غازبەرھەمھێنانی غاز لە ھەرێم زیاددەکات

دەنگ نیوز

کۆمپانیای دانە غاز بەرێژەی ٩% بەرھەمھێنانی غازی سروشتی لە ھەرێمی کوردستان زیاد دەکات و رایدەگەیەنێت، ٥٣ ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی ھەریمی کوردستان وەک حەقدەستی خۆی وەرگرتۆتەوە

کۆمپانیای دانەغاز لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە  کۆمپانیای (بیرڵ پترۆلیۆم) کە دانە غاز بەشێکە تێیدا ١٥١ ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەرگرتۆتەوە و ھێشتا ٤٢ ملیۆن دۆلار قەرزی لای حکومەتە و تەواو چاوەروانە  تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو پارەیە وەربگرێتەوە.

گەشبینی خۆشی دەربڕیوە بۆ وەگرتنەوەی قەرزەکانی لە حکومەتی ھەرێم بەتایبەت دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

کۆمپانیای دانەغاز  کۆمپانیایەکی ئیماراتیە و لەھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان لەبواری ووزە دەکات، بەپێی رێکەوتنێکیشی لەگەڵ ھەرێم لەساڵی ٢٠٠٧ بەرھەمھێنانی لەغازی سروشتی لەھەرێم دەستپێکردوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *