ساڵح موسلم:هه‌وڵی تێكدانی ڕۆژئاڤا دەدەن
دەنگ نیوز
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكرات رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا له‌قامیشلۆ ده‌گوزه‌رێت به‌شێكه له یاریه‌كانی روسیا و حكومه‌تی سوریا و ده‌شڵێت، “ئامانجی ئه‌و هێرشانه تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه، ئه‌وان به‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌نانه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن”.
ساڵح موسلم، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكرات رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی سوریا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆدارێژراوه و ده‌ستی روسیای له پشته‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نیه و دواههمینجاریش نابێت.
وتیشی، “ئامانجی ئه‌و هێرشانه تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه، ئه‌وان به‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌نانه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن، به‌جۆرێكی دیكه ده‌یانه‌وێت گه‌ل بترسێنن و هه‌وڵ بۆ سه‌لماندنی هه‌بونیان بده‌ن و كێشه دروستبكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی كارێكی نائه‌خلاقیه”.
ساڵح موسلم باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌م هێرشه پیلانێكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری جه‌ماوه‌ری بۆ حكومه‌تی دیمه‌شق له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، چونكه ده‌یه‌وێت پشتیوانی خه‌ڵك له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وان له ڕێگه‌ی فشاره‌وه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده ده‌كه‌ن، پێده‌چێت ده‌ست به‌كاری سه‌ربازی بكه‌ن، ئه‌مانه‌ش شتی زۆر بێسودن و به‌شێكن له‌یاریه‌كانی روسیا و حكومه‌تی سوریا.
ساڵح موسلم راشیگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ناوچه‌كه ناكات، په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا زیاد ده‌كات له‌سه‌ربنه‌مای ئه‌وه‌ی هه‌ردولا له‌هه‌وڵدان بۆ تێكدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رۆژئاڤا و نانه‌وه‌ی ئاژاوه له‌ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ش خزمه‌ت به سه‌قامگیری و ئارامی ناكات و پێویسته گه‌له‌كه‌مان وریا و هۆشیار بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانانه‌دا.
شه‌وی رابردو، هێزێكی به‌رگری نیشتمانی رژێمی سوریا ده‌ستدرێژی گوللـه‌ی له‌خاڵێكی ئاسایشی قامیشلۆ كرد و به‌وهۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هه‌ردولا دروستبو، تا ئێستاش شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.