ئاسایشی قەڵادزە سێ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەری دەستگیرکردن
دەنگ نیوز
ئاسایشی قەڵادزێ سێ بەكار هێنەر و دابەشكاری مادەی هۆشبەری دەستگیر كرد.
لە دوو چالاكی جیاوازدا، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، هێزەكانی ئاسایشی قەڵادزێ لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ، سێ كەس دەسگیر دەكەن كە بەپێی دانپێدانانی خۆیان، بەكار هێنەر و دابەشكاری مادەی هۆشبەرن، هەروەها دەستیش گیرا بەسەر كۆمەڵێك كەلوپەل و بڕە ماددەی ئامادەكراو بۆ فرۆشتن.
لە ئێستاشدا تۆمەتباران بەپێی ماددەكانی 26 و 30 ی لەیاسای ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكان راگیراون.