كازمی ھەزارو ١٢٨پڕۆژەی وەبەرھێنانی ھەڵوەشاندەوە

دەنگ نیوز

سەرۆكوەزیرانی عیراق، ئەو پڕۆژە وەبیرھێنانەی هەڵوەشاندەوە كە تا ئێستا لەنێوان 0% – 35% جێبەجێكراون، ژمارەی پرۆژەكانیش ھەزار و ١٢٨ پڕۆژەیە.

نووسینگەی مستەفا كازمی- سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا كازمی سەردانی دەستەی وەبەرھێنانی كردووە و لە نزیكەوە ئاگاداری ئاستەنگەكانی بەردەم كارەكانی دەستەكە بووە.

بەپێی راگەیەنراوەكە، مستەفا كازمی لە سەردانەكەیدا بۆ دەستەی وەبەرھێنان، بڕیاریدا بە ھەڵوەشاندنەوە ئەو پڕۆژە وەبیرھێنانەی كە تا ئێستا لەنێوان (سفر تا ٣٥) لەسەدا جێبەجێكراون كە ژمارەیەن ھەزار و ١٢٨ پڕۆژەیە.

هاوكات مستەفا كازمی بڕیاریداوەكە دەبێت پابەندی ھەبێت بە جێبەجێكردنی ماددەی ٢٨ی یاسای وەبەرھێنان و دەبێت دەستەی نیشتمانیی بۆ وەبەرھێنان بەداواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ماددەكە بكات.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو كە سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە سەردانەكەی بۆ دەستەی وەبەرھێنان، ھۆشداری ئەوەی داوە كە ھەر وەبەرھێنەرێك لە وادەی خۆیدا پڕۆژەكەی تەواو نەكات، ئەوا مۆڵەتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەی لێدەسێندرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *