جێگری سەرۆکی حکومەتی رووسیا سەردانی بەغدا دەکات
دەنگ نیوز
بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، جێگری سەرۆكی حكومەتی رووسیای فیدراڵ بە سەردانێكی فەرمی بگاتە بەغدا و چەندین دیدار لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عیراق ئەنجام بدات.
د. ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، سبەینێ 22-4-2021، دیمیتری روگوزین جێگری سەرۆكی حكومەتی رووسیای فیدراڵ، بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە بەغدا.
هەرچەندە وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوە، كارنامەی سەردانەكەی ئەو بەپرسە باڵایەی رووسیا بۆ عیراق ئاشكرانەكردووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكان، دیمیتری روگوزین لەگەڵ چەند بەرپرسێكی باڵای حكومەتی عیراق كۆدەبێتەوەو پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات، بەتایبەتی لەبواری ئابووری و سەربازی، یەكێك دەبێت لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكان.