پەرلەمانی کوردستان رۆژی رۆژنامەگەری کوردی بەڕەسمی ناساند
دەنگ نیوز
پەرلەمانی کوردستان رۆژی رۆژنامەگەری کوردی بەڕەسمی ناساند، سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیریش دەڵێت، بەرەسمی ناساندنی ئەو رۆژە لە رووی نێودەڵەتییەوە گرنگی تایبەتی ھەیە.پەرلەمانی کوردستان
لە کۆبونەوەی ئەمرۆیدا، پێشنیازە بڕیاری ٢٢ی نیسانی وەک رۆژی رۆژنامەگەی کوردی لەھەرێمی کوردستان پەسەندکرد.”
سەلما فاتیح”سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بە دەنگی ١٠١ ئەندامی پەرلەمان رۆژی ٢٢ی نیسانی بە ڕۆژی ڕۆژنامەنووسی کوردی دیاریکرد.
گوتیشی، ھەربڕیارێک یاسایی بێت و بەڕەسمی بناسرێت، لە رووی نێودەوڵەتییەوە گرنگی زیاتری ھەیە.
٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی “کوردستان” لە لایەن میقداد مەدحەت بەدرخان لە شاری قاھیرەی پایتەختی میسر بڵاوکرایەوە، ئەوەش وەک رۆژی رۆژنامەگەری کوردی دیاریکرا ، بەڵام لەلایەن دەسەـی یاسادانانەوە بەڕەسمی نەناسێنرابوو، دوای ١٢٣ ساڵ لە دەرچوونی ئەو رۆژنامەیە، پەرلەمانی کوردستان ٢٢ی نیسانی بەڕەسمی بە رۆژی رۆژنامەگەری ناساند.