داوادەکرێت ھاوکارییەکانی ئێران بۆ حوسییەکان رابگیرێت
دەنگ نیوز
نێردراوی ئەمریکا بۆ کاروباری یەمەن داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ھاوکارییە سەربازییەکانی ئێران بۆ حوسیەکانی یەمەن، ڕابگرێت.
(تیم لیندەر کینگ) نێردراوی ئەمریکا بۆ کاروباری یەمەن، ڕایگەیاند، ھیچ بەڵگەیەک نییە لە بارەی ڕۆڵی ئێران بۆ چارەسەرکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی یەمەن، لەگەڵ ئەوەشدا پێشوازی لە ھەر ھەنگاوێکی تاران دەکەن، بە ئامانجی سەقامگیربونی ئاشتی و ئارامی، لەو وڵاتەدا.
نێردراوی ئەمریکا بۆ کاروباری یەمەن داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، ھاوکارییە سەربازییەکانی ئێران بۆ حوسییەکانی یەمەن ڕابگرێت و ھێرشکردنە سەر مەئرەبیش لەلایەن ئەو گروپەوە، گەورەترین ھەڕەشەیە بۆ سەر پڕۆسەی ئاشتی، لەو وڵاتەدا.