دەرمانی قڕکەری مێروودەدرێتە جووتیاران

دەنگ نیوز

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بودجەیەکی ٣٣٤ ملیۆن دیناریان بۆ دابینکردنی دەرمانی قڕکەری مێرووەکان بە خۆرایی بۆ جوتیاران تەرخانکرد.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەی ئاو لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە پێناو پارێزگاری و پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیارانی هەرێم بڕی  334٫500٫000 سێ سەد و سی و چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دنیاریان تەرخان کرد بە مەبەستی دابینکردنی دەرمای قرکەری سن و کیسەڵە بەخۆڕایی بۆ جوتیاران لەو ناوچەی کە ئەو جۆرە نەخۆشییەی تێدا بڵاوبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیەکە لەسەر پارەی %٢ی بنەتۆی گەنکی جوتیاران بە خۆڕایی و بێبەرامبەر تەرخاندەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *