مستەفا کازمی سەردانی ئەمریکا دەکات

دەنگ نیوز

سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی هاوپەیمانی هیوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە مانگی تەمووزی داهاتوودا سەردانی ئەمریکا دەکات .

بەپێی هەواڵێکی تەلەفزیۆنی –دجلە- ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی هیوا پێی ڕاگەیاندوون کە مستەفا کازمی لە مانگی تەمووزی داهاتوودا بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ سەردانی ئەمریکا دەکات .

بە پێی سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق پێدەچێت سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنی دوو قوڵی بێت لە بارەی دوا پێشهاتەکانی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و عێراق کە سێ قۆناغی گرنگی بڕیوە، یەکێک لە گۆڕنکارییە گرنگەکان ئەوەیە رۆڵی سوپای ئەمریکا لە جەنگەوە گۆڕاوە بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکردن،  دوای ئەوەی بەرپرسیارێتی هێزە ئەمریکیەکانیش تەواو دەبێت سەربازگە و شوێنەکانی مانەوەیان ڕادەستی عێراقیەکان دەکەنەوە، هەروەها لایەنی عێراقیش بەرپرسیارێتی پاراستنی دبلۆماتکارانی ئەمریکای لە ئەستۆ گرتووە دوای ئەوەی هێزە سەربازییەکانیان پاشەکشە دەکەن .

 گفتۆگۆ ستراتیژییەکانی نێوانیان گشتگیرە و لایەنەکانی وەبەرهێنان و ئابووری ئاسایش دەگرێتەوە کە لە چەند رۆژی پێشوودا لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفراسەوە لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات و چەند بەرپرسێکی دیکەی هەردوولا بەڕێوەچوو نوێنەرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش تیایدا بەشدار بوو .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *